ئەو ئاماژانەی پێتدەڵێن لەوە سەرنجڕاكێشتریت كە بیری لێدەكەیتەوە

02:57 - 23/11/2022

12390جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

سەرنجڕاكێشیی مرۆڤ تەنها پەیوەندی بە روكاری دەرەوەی مرۆڤەوە نییە، بەڵكو زۆركات پەیوەندی بە رەفتار ەو هةڵسوكەوت و كەسایەتی مرۆڤەوە هەیە، كە وادەكات هەموان سەرنجیان لەسەرت بێت و حەز بكەن لێت نزیك ببنەوە.

بە چەند نیشانەیەك دەتوانیت دڵنیابیتەوە كە زیاتر لەوەی بیری لێدەكەیتەوە سەرنجڕاكێشیت.

1. كەسانی چواردەورت كە دەتبینن زەردەخەنەت بۆ دەكەن، نەك تەنها ئەو كەسانەی دەیانناسیت، بەڵكو لەلایەن كەسانی نەناسراویش بە هەمان شێوەیە.

2. خەڵكی حەز دەكەن قسەت لەگەڵ بكەن و هەمیشە لە نزیكتەوە دەبن، بەدوای بابەتێكدا دەگەڕێن كە بیكەنەوە لەگەڵت.

3. كاردانەوەی جیاوازیان بۆ تۆ هەیە، كاتێك لەناو كۆمەڵێك كەسدایت، بە هەمان شێوەی ئەوان مامەڵەت لەگەڵ ناكرێت و زیاتر لەگەڵت دەكرێنەوە.

4. خەڵكی هەمیشە حەز دەكەن یارمەتیت بدەن.

5. زو هاوڕێ پەیدا دەكەیت و خەڵكی خۆیان زۆر كات ئەو هەنگاوە دەنێن كە داوای هاوڕێیەتیت لێدەكەن.