كریس ئیڤانس بە سێكسیترین پیاوی جیهان هەڵبژاردرا

01:58 - 08/11/2022

11657جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

ئه‌كته‌ری ناسراوی ئه‌مریكی كریس ئیڤانس لەلایەن گۆڤاری  نازناوی "سەرنجڕاكێشترین پیاوی زیندو"ی پێبەخشرا.

ساڵانە گۆڤاری People جوانترین و سێکسیترین پیاوی جیهان هەڵدەبژێرێت و بە ملیۆنان کەس دەنگ دەدەن، بۆ ئەمساڵ ئەو گۆڤارە كریس ئیڤانس-ی وەکو سێکسیترین پیاوی زیندو هەڵبژارد و وێنەکەی لەسەر بەرگی گۆڤارەکە بە هەمان ناونیشان بڵاوکرایەوە.
Chris Evans Is PEOPLE's 2022 Sexiest Man Alive
كریس لەبارەی وەرگرتنی ئەو نازناوە وتی، "دایكم زۆر دڵخۆش دەبێت، ئەو شانازی بە هەمو شتێكەوە دەكات كە ئەنجامیدەدەم، بەڵام ئەمەیان شتێكە بەڕاستی شانازی گەورەی پێوە دەكات".

ئیڤانس لە ساڵی 2000 یەكەمین رۆڵی بینی و لە بواری نواندن دەركەوت، دواتر  بۆ ماوەی یەك دەیە لە فیلمی "كاپین ئەمێریكا" رۆڵی بینی و ناوبانگێكی زۆری پەیداكرد.

ساڵی رابردو ئەو گۆڤارە پاوڵ رەد-ی وەکو سێکسیترین پیاوی زیندو هەڵبژارد، بەڵام پاوڵ لەوبارەیەوە وتی، "دەزانم كە ئەگەر خەڵكی گوێیان لەوە بێت من هەڵبژێردراوم دەڵێن، چیی!، ئەمە بە هەڵە هەڵبژێردراوە و چەندین كەسی دیكە پێویستبو پێش من بۆ ئەو نازناوە هەڵبژێردرێن"

Chris Evans named People magazine's 'sexiest man alive'