خەندان لایف
گۆرانیبێژی لاو، عەدنان تەیمور یەكەمین بەرهەمی بەناوی "تو وانەكە" لەدوای پێكهێنانی ژیانی هاوسەرگیری بڵاوكردەوە.
عەدنان تەیمور نوێترین بەرهەمی بەناوی "تو وانەكە" بڵاوكردەوە، ئاكام ئاكرەیی تێكستەكەی بۆ نوسیوە، هەڵكەوت زاهیر ئاوازەكەی بۆ داناوە، رێناس كورداخ كاری دابەشكردنی بۆ كردوە، لە دەرهێنانی حەمە فۆتۆگرافە.
عەدنان تەیمور لەدایكبوی شاری وانە، لە پرۆگرامی كورد ستار توانی تا قۆناغی فاینەڵ بڕوات و پلەی سێیەم بەدەستبهێنێت، دواتر بەردەوامبو لەسەر كاری هونەری و چەند بەرهەمێكی تایبەت بە خۆی هەیە.