خەندان لایف
خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ، دینا بەرهەمێكی نوێی بەناوی "ئەیلول" بڵاوكردەوە.
دینا نوێترین كلیپی بەناوی "ئەیلول" بڵاوكردەوە، كە لە تێكستی دكتۆر ئاراس عەبدولكەریمە، هەڵكەوت زاهیر ئاوازەكەی بۆ داناوە، رێناس كورداخ كاری دابەشكردنی بۆ كردوە، لە دەرهێنانی رێشاخ مەحمودە.
دینا لەدایکبوی ساڵی 1988ی شاری رانیەیە، لە ساڵی 2017 دەستی بە کاری هونەری کرد و یەکەمین ئەلبومی خۆی بڵاوکردەوە، بەزویی هەوادارێکی زۆری کۆکردەوە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە.