كێشە دەكەوێتە نێوان فارس كەرەم و مریەم فارس و هێرش دەكەنە سەر یەكتر

11:38 - 30/08/2022

7403جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پاش ئەوەی فارس كەرەم رەتیكردەوە بەشداری كۆنسێرتێك بكات بەهۆی ئەوەی وێنەكەی بە قەبارەیەكی بچوكتر لە وێنەی مریەم فارس دانرابو، مریەم فارس وەڵامی دەداتەوە و پێی دەڵێت، "شەرمە، بەڕاستی شەرمە".

هونەرمەندی لوبنانی، مریەم فارس بۆ یەكەمینجار وەڵامی لێدوانەكانی فارس كەرەمی دایەوە و رایگەیاند، "من گوێم لە لێدوانەكانی فارس كەرەم بو، بەڵام ناتوانم لەو ئاستەدا وەڵامی بدەمەوە، وام بیردەكردەوە كە ئەو مرۆڤێكی بەڕێزە، بۆیە توشی سەرسوڕمانبوم كە ئەوەم بیست، هەمو كێشەكە لەسەر وێنەیەكی بچوك و گەورەیە، شەرمە بەڕاستی".

هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد، "چاوەڕوانی ئەوەم نەدەكرد لەو كەسە، چونكە من بە شێوەیەكی زۆر جیاواز بیرم لەو دەكردەوە، من لەناو ئەو هەمو هونەرمەندە ئەوم هەڵبژارد لە ئاهەنگەكە لەگەڵم گۆرانی بڵێت، بەڵام لەبری ئەوەی سوپاسم بكات، كارێكی لەم شێوەیە دەكات، بۆیە من ناتوانم وەڵامی ئەو ئاستە بدەمەوە".

ئەمە لە كاتێكدایە بڕیاربو مریەم فارس و فارس كەرەم لە سعودیە كۆنسێرتێك سازبكەن، بەڵام پاش بڵاوكردنەوەی پۆستەری كۆنسێرتەكە، كە وێنەی فارس كەرەم بچوكتربو لە وێنەی مریەم، هەربۆیە فارس كەرەم بڕیاریدا پاشگەزبێتەوە و بەشداری كۆنسێرتەكە نەكات و بە "سوكایەتیكردن"ی زانیوە.

حفل ميريام فارس وفارس كرم في جدة 2022 | تايم أوت الرياض