میران عەلی كلیپی "بۆت نییە" پێشكەشدەكات

03:21 - 29/08/2022

2598جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هونەرمەندی گۆرانیبێژ، میران عەلی نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی "بۆت نییە" بڵاوكردەوە.

میرا عەلی لە كەناڵی یوتیوبی خۆی كلیپی "بۆت نییە"ی بڵاوكردەوە، كە لە تێكستی مازیار فایەقە، زانیار ئاوازەكەی بۆ داناوە، لە دەرهێنانی محەمەد بازە.

میران عەلی لەدایکبوی 1995 ەو خەڵکی شاری سلێمانیە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی "خۆشترین دەنگ"، خاوەنی چەند کلیپ و گۆرانیەکە، بە هەردو کلیپی "سلێمانی، خۆشمدەوێی" ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد.