چۆپی فەتاح بە زمانی ئینگلیزی گۆرانی دەڵێت

03:23 - 25/08/2022

5134جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

خانمە هونەرمەند، چۆپی فەتاح نوێترین كلیپی بە زمانی ئینگلیزی و كوردی بڵاوكردەوە بەناوی "You".

چۆپی فەتاح لە كەناڵی یوتیوبی خۆی بەرهەمی "You"ی بڵاوكردەوە بە زمانی ئینگلیزی و كوردی، كە بۆ یەكەمینجارە گۆرانییەك بە كوردی و زمانێكی بیانی بڵاوبكاتەوە.

چۆپی فەتاح لەبارەی ئەم بەرهەمەوە وتی، "زۆر شانازی بەم بەرهەمەم دەكەم، چونكە لە ئاواز و هۆنراوەی خۆمە"، سیامەند كاری ئەرێنجمێنتی بۆ كردوە و لە دەرهێنانی بڕیار فەتاحە.

چۆپی لە ساڵی 1983 لە شاری کەرکوک لە دایکبوە، لە تەمەنی سێ ساڵی دا بوە کە بنەماڵەکەی ئەو شارەی بە جێھێشتوە، پاشان لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر دەبن، لە ساڵی 2003 یەکەمین ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاوکردۆتەوە، لە ساڵی 2017 بۆ دوەمین جار هاوسەرگیری کردەوە و لە ئێستادا خاوەنی کچێکە بە ناوی "لیڤیا".