بەهجەت یەحیا "دو مەلی كۆچەری" بڵاودەكاتەوە

02:48 - 25/08/2022

2645جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هونەرمەندی ناسراوی كورد، بەهجەت یەحیا پاش ماوەیەكی زۆر لە دابڕان بەرهەمی "دو مەلی كۆچەری" بڵاودەكاتەوە.

بەهجەت یەحیا لە كەناڵی یوتیوبی خۆی كلیپی "دو مەلی كۆچەری" بڵاوكردەوە، كە لە تێكست و ئاوازی هونەرمەند خۆیەتی، ئارام سەرداری كاری میوزیكی بۆ كردوە، لە دەرهێنانی ڤینۆ پرۆدەكشنە.

بەهجەت یەحیا، لە ساڵی 1965 لە شاری سلێمانی لەدایكبوە، یەكێكە لە هونەرمەندە ناسراوەكانی كوردستان، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە و ئەزمونی زیاتر لە 30 ساڵی هەیە لە كاری هونەری.