نمایشی "دوا رۆژەکانی بابلۆ" دەستپێدەكاتەوە

03:47 - 22/08/2022

1895جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

شانۆگەری "دوا رۆژەکانی بابلۆ" لە دوای نمایشکردنی لە هەولێر و سلێمانی و پێشوازی گەرمی بینەران لەم بەرهەمە، وێستگەی داهاتوی شاری کەرکوکە.
 
سۆران عوسمان، بەرهەمهێنەری شانۆگەریی "دوا رۆژەکانی بابلۆ" بە  خەندان لایف-ی  راگەیاند، "بڕیارە لە 1ی ئەیلول، شانۆگەرییەکە لە کەرکوک دەستپێبکات، ئەمەش لە دوای ئەو پێشوازییە گەرمەی هەولێر و سلێمانی دێت لەم بەرهەمە".
 
'دوا رۆژەکانی بابلۆ' 55 رۆژ لە سلێمانی نمایشکرا و 26 هەزار و 400 بینەری هەبو، لە هەولێر 35 رۆژ نمایشکرا و 15 هەزار و 700 بینەری هەبو، لە هەردو شارەکە زیاتر لە 42 هەزار بینەر هەبوە.