شیلان عوسمان: بە دڵێكی شكاوەوە كۆتا بەرهەمم بڵاودەكەمەوە

12:14 - 17/08/2022

11732جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هونەرمەندی گۆرانیبێژ، شیلان عوسمان دوایین بەرهەمی خۆی بڵاوكردەوە كە ماوەی سێ ساڵە تۆماكراوە.

شیلان عوسمان لە لاپەڕەی فەیسبوكی خۆی لەگەڵ بڵاوكردنەوەی نوێترین و دوایین بەرهەمی رایگەیاند، "پێم خۆشبو لێرەوە دواین بەرهەمی خۆمتان بە دڵێکی شکاوەوە پێشکەش بکەم، ئەو بەرهەمەیە کە ماوەی 3 ساڵە تۆمارکراوە و هیچ شوێنێک نەیان توانی کاری کلیپ و سپۆنسەریم بۆ بکەن".

وتیشی، "پێمخۆشبو لێرەوە کە تەنها بە ڤیدۆیەکی جوانی سروشتی کوردستانەوە پێشکەشتان بکەم، چونکە وام هەستەکرد وەک ئەوەی ئەم بەرهەمەم مردبێت و خستبێتمە ژێر گڵەوە".

شیلان عوسمان لە ساڵی 1980 لە شاری سلێمانی لە دایكبوە، لە ساڵی 1994 دەستی بە بە كاری هونەری كردوە، سێ ساڵ دواتر یەكەم بەرهەمی بەناوی "عەشق باران" تۆمار كرد، خاوەنی چەندین بەرهەمی تۆماركراوی خۆیەتی، ماوەی چەند ساڵیكە لە بڵاوكردنەوەی كاری نوێ وەستاوە.