پێنج بنەمای سەرەكی بۆ گرنگیدان بە قژی چەور لە هاویندا

02:11 - 15/08/2022

5561جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

قژی چەور یەكێكە لەو جۆری قژانەی پێویستی بە زۆرترین گرنگیپێدانە، چونكە چەندین گرفتی هەیە و كەسەكە توشی بارودۆخی شەرمەزاركەر دەكاتەوە، هەربۆیە دەتوانیت بە چەند رێگەیەك گرنگی بە قژت بدەیت.

1. شتنی قژ
قژی ئاسایی پێویستە لە هەفتەیەكدا تەنها یەكجار بشۆرێت، بەڵام قژی چەور پێویستی بەوەیە لە هەفتەیەكدا سێجار بشۆرێت، ئەو هەڵەیە مەكە كە هەمو رۆژێك بیشۆیت، چونكە چەوریی سروشتی قژ دەڕوات، كە ئەمەش زیان بە قژ و پێستی سەر دەگەیەنێت.

2. شامپۆ
دوربكەوەرەوە لەو شامپۆیانە رێژەیەكی زۆر لە گۆگردیان تێدایە، باشترە پزیشكی پسپۆڕ جۆری ئەو شامپۆیە دیاریبكات كە پێویستە بەكاریبهێنیت.

3. نەرمكەرەوە
هەندێك كەس وابیردەكەنەوە ئەو كەسانەی خاوەنی قژی چەورن نابێت نەرمكەرەوە بەكاربهێنن، بەڵام ئەمە بیركردنەوەیەكی هەڵەیە، پێویستە نەرمكەرەوە بۆ هەمو جۆرێكی قژ بەكاربێت، بەڵام جۆرەكەی بە پێی جۆری قژ دیاریبكرێت.

4. دوریبخەرەوە لە گەرمی
پێویستە ئامێرە گەرمەكان بە ڕادەیەكی زۆر بەكارنەهێنیت، چونكە زیانی زۆر بە تاڵەكانی قژ دەگەیەنێت.

5. ماسكی قژ بكە
گرنگە ماسك بۆ قژت بكەیت، كە پێكهاتەكانی لەگەڵ پێستی سەر و جۆری قژت بگونجێت، بەڵام باشترە هەفتەی جارێك بیكەیت.