شەش یاسای ئاڵتونی بۆئەوەی ژیانێكی خۆشت هەبێت

02:00 - 04/08/2022

9366جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

رەنگە رۆژانە پرسیارێكی زۆر لە مێشكتدا دروستبێت دەربارەی ئەوەی چۆن ژیانێكی خۆش و باشت هەبێت ودوربیت لە خەم و نیگەرانی و دڵەڕاوكێ، چەند خاڵێك كە ماڵپەڕی Lovely Essays بڵاویكردوەتەوە وەڵامی ئەو پرسیارانە دەداتەوە كە جێبەجێكردنیان كارێكی مەحاڵ نییە و ئاسانە.

1. نیگەرانی ئەو شتانە مەبە كە لە توانای تۆدا نییە كۆنترۆڵیان بكەیت، تەنها سەرنجت لای ئەو بابەتانە بێت كە لە توانای تۆدا هەیە ئەنجامیان بدەیت.

2. كردارەكانت دوامەخە، ئەوەی دەتەوێت ئێستا دەست بە ئەنجامدانیان بكە و هەڵیمەگرە بۆ دواتر.

3. لەگەڵ رابردوی خۆتدا ئاشت بەرەوە، هێندە خەم بۆ رابردوت مەخۆ، ئەمە وادەكات داهاتوت سەركەوتوبێت.

4. دڵخۆشبە بەو دەستكەوتانەی كە هەتە، چونكە تا بەوە رازی نەبیت كە خاوەنیت، ناتوانیت هەنگاو بنێیت بۆ ئەوەی زیاتر بەدەستبهێنیت.

5. یارمەتی كەسانی دیكە بدە، ئەو دڵخۆشیەی لە یارمەتیدانی كەسانی دیكە بەدەستی دەهێنیت، هەستێكە كە پێناسە ناكرێت.

6. ئیرەیی بە كەسانی دیكە مەبە، چونكە ئیرەیی بردن وادەكات بەردەوام خۆت بەراوردی كەسانی دیكە بكەیت و خۆت بە كەمتر لەوان دابنێیت.