هەزال كایا دەبێتەوە بە دایك

10:40 - 28/07/2022

9175جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هەزال کایا، دوبارە دەبێتەوە بە دایك و چاوەڕێی هاتنە دنیای منداڵی دوەمی دەكات.

خانمە هونەرمەند و ئەکتەری تورک، هەزال کایا بۆ میدیاكانی توركیای ئاشكراكرد كە دوگیانە و لەگەڵ عەلی عەتای چاوەڕێی هاتنە دنیای دوەمین منداڵیان دەكەن.

هاوكات ئەو دو هاوسەرە خاوەنی كوڕێكی دیكەن بە ناوی فیكرەت عەلی، كە لە تەمەنی دو ساڵیدایە.

هەزال کایا لە ساڵی 1990 لە تورکیا لەدایکبوە، یەکێکە لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی تورکیا، لە ساڵی 2006 دەستی بە کاری نواندن کردوە، بەشداری چەندین فیلم و درامای کردوە، لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا هاوسەرگیری لەگەڵ ئەکتەر و دەرهێنەر "عەلی عەتای" کرد.