بە ڤیدیۆ.. ماریمار بە یادی جارانەوە دەردەكەوێتەوە

03:44 - 20/07/2022

15739جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هونەرمەند و ئەكتەری ناسراوی مەكسیكی، تالیا بە یادی جارانەوە گۆرانی درامای "ماریمار" دەڵێتەوە و دوبارە دەبێتەوە جێی باسی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.

تالیا، كە بە رۆڵی "ماریمار" ناسرا و ناوبانگی پەیداكرد، ڤیدیۆیەكی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوكردەوە كە گۆرانی ئەو درامایە دەڵێتەوە، دەیكات بە چالێنێك بۆ هەوادارەكانی كە ڤیدیۆی خۆیان بەو گۆرانییەوە بكەن.

تالیا بە بڵاوكردنەوەی ئەم ڤیدیۆیەی بوە جێی باسی  تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و هەوادارەكانی دەڵێن كە لەگەڵ ئەوەی ماوەیەكی زۆر تێپەڕیوە بەڵام شێوەی نەگۆڕاوە.

تالیا لەدایکبوی ساڵی 1971، کاتێک تەمەنی 5 ساڵانە باوکی لەدەست دەدات، بەهۆی نەخۆشیەکی خراپەوە، لەساڵی 2000 هاوسەرگیری دەکات لەگەڵ تۆمی مۆتۆلا، کە سەرۆکی پێشوی کۆمپانیای سۆنیکی مۆسیقی بو، ئێستا خاوەنی دو منداڵە، ناوبراو لەساڵی 1994 دوای ڕۆڵی لە درامایەکدا بەناوی ماریمار ناوبانگێکی باشی بەدەستهێنا و دراماکە بۆ زۆرێک لە زمانە جیهانیەکان وەرگێڕدرا.