ئەم راستیانە لەبارەی وەرگرتنی چارەسەری دەرونی بزانە

03:25 - 06/07/2022

8011جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

كاتێك روبەڕوی گرفت یان نەخۆشییەكی دەرونی دەبیتەوە و سەردانی كەسێكی پسپۆڕ دەكەیت لە بواری دەرونی، چەند رێگەیەكی چارەسەرت بۆ دادەنێت، كە ئەمانەش لەپێناو زو تێپەڕاندنی ئەو دۆخەیە و لە دەرئەنجامدا كاریگەری ئەرێنی لەسەر ژیانت دروستدەكات، بەڵام پێویست دەكات چەند راستییەك لەبارەی وەرگرتنی چارەسەرەكان بزانیت كە ڕەسول ئیبراھیم، ڕاوێژکاری دەرونی و پەروەردەیی خستویەتییەڕو.

1. لە کاتی وەرگرتنی دەرماندا لەوانەیە بەڕاستی هەست بە تەنیایی بکەیت.

2. کاتێک لەگەڵ ئەندامانیک خێزانەکەتدایت (بەتایبەت دایک و باوکت) لەوانەیە برینەکانت چەندجارتربن، بەڵام لەلایەکی دیكەوە دەتوانیت بزانیت چەندە گەشەت کردووە.

3. ڕەنگە هەندێک پەیوەندی بگۆڕێت یان کۆتایی بێت، ئەمەش شتێکی خراپ نییە.

4. کێشە نییە ئەگەر بە باشی لێت تێنەگەیشتن، پێویست ناکات داوای لێبوردن بکەیت یان زیاد لە پێویست ڕونکردنەوە بدەیت سەبارەت بە چارەسەرەکەت.

5. بەڵێنی بچوکی ڕۆژانە بە خۆت و جێبەجێکردنی دەتوانێت ژیانت بگۆڕێت.

6. زۆربەی شتە "ئاساییەكان" لە كۆمەڵگادا زۆر ناكارامەو عەیبدارن، میهرەبان بە لەگەڵ خۆتدا كاتێك ڕوبەڕوی ئەم شتانە دەبیتەوە.

7. فێربونی کارکردن لە دەرەوەی دۆخی ئاسایت واتە (ناوچەی ئاسودەیی) زۆر گرنگە.

8. سنور لە پەیوەندییەکاندا دەتوانێت ژیانت بە تەواوی بگۆڕێت (و لە سەرەتاوە دەتوانێت زۆر ناخۆش بێت).

9. هەمو ئەم هەوڵانە شایانی ئەوەن، چونکە باشترین شتە کە دەتوانیت بۆ خۆت بیکەیت.