رۆزیتا بەرهەمێكی نوێ بڵاودەكاتەوە

01:40 - 29/06/2022

3605جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

خانمە گۆرانیبێژ، رۆزیتا بەرهەمێكی نوێی هونەری بەم زوانە بڵاودەكاتەوە.

رۆزیتا لە پێگەی فەرمی ئینستاگرامی خۆی لەگەڵ بڵاوكردنەوەی چەند وێنەیەك لە بەرهەمە نوێیەكەی، رایگەیاند "لە دوای دە مانگ وەستان دەمەوێت بەرهەمێكی تایبەت پێشكەش بكەم"، ناوی بەرهەمەكەی بەڵێن بۆ-یە.

بڕیارە رۆزیتا لە 30ی ئەم مانگە ئەو بەرهەمەی لە كەناڵی یوتیوب پێشكەش بە هەوادارەكانی بكات.

رۆزیتا، یەكێكە لە خانمە گۆرانیبێژە نوێیەكان لە بواری هونەری، یەكەمین دەركەوتنی لە كلیپی "ئەم شارە" بو كە لەگەڵ ئاریاس جەڤان بە دوێت وتیان.