بۆچی لیۆناردۆ دیكاپریۆ تا ئێستا هاوسەرگیری نەكردوە؟

12:27 - 29/06/2022

12088جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هەوادارەكانی ئەستێرەی ناسراوی ئەمریكی، لیۆناردۆ دیكاپریۆ زۆركات پرسیاری ئەوە دەكەن بۆچی لیۆناردۆ تا ئێستا ئەو هەنگاوەی نەناوە بۆئەوەی هاوسەرگیری بكات لە كاتێكدا یەكێكە لە قۆزترین هونەرمەندەكانی هۆلیود.

لیۆناردۆ دیكاپریۆ سەرەڕای ئەزمونە دورودرێژەكەی لە كاری هونەریدا، پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ چەندین خانمە مۆدێل و ئەكتەر دروستكردوە، لەوانیش گیزێل بەنچین، بلەیك لایڤڵی، نۆوامی كامبێڵ، كریستن ژانگ و ئیڤا هەرزیگۆڤا، كە درێژترین ماوەی پەیوەندی لەگەڵ گیزێل بو و كۆتا پەیوەندیش لەگەڵ كامیلا مۆرۆن بو.

بە پێی سەرچاوەكان، لیۆناردۆ سەرەڕای هەمو ئەم پەیوەندیانەی هەیبو، هیچ كاتێك بیری لە هاوسەرگیری نەكردوەتەوە، ئەمەش لەبەر ئەوە نییە كە دژی بیرۆكەی هاوسەرگیری بێت، بەڵكوچاوەڕێی كاتی گونجاو دەكات بۆ هاوسەرگیری.

پێشتر دایکی لیۆناردۆ دەربارەی پەیوەندی کوڕەکەی وتبوی، "من خۆشەویستەكەی وەکو کچی خۆم دەبینم و دەمەوێت لەگەڵ کوڕەکەم ژیانی هاوسەرگیری پێکبهێنێت، بەڵام دەربارەی کوڕەکەم نیگەرانم کە هیچ هەڵوێستێکی رونی نییە".