ئەو چوار پێداویستییەی هەمو كچێك لە باوكی دەوێت

12:06 - 28/06/2022

7988جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

باوكان یەكەمیین خۆشەویستی راستەقینەی كچەكانن، رۆڵی سەرەكییان هەیە لەوەی ژیانێكی تەندروست بۆ كچەكانیان دابین بكەن و فێریان بكەن چۆن روبەروی سەختی و ناخۆشییەكی ژیان ببنەوە و كەسێكی بەهێزیان لێدەربچێت.

چوار پێداویستی هەیە كە هەمو كچێك دەیەوێت باوكی پێی ببەخشێت.

1. كات 
لەروی دەرونییەوە هیچ شتێك لەوە گرنگتر نییە كات بۆ كەسێك تەرخان بكەیت، جگە لەوەی هەست بە گرنگی خۆی دەكات هاوكات دەزانێت كەسێك هەیە دەتوانێت هانای بۆ ببات.

2. خۆشەویستی
ئەوەی كچێك لە باوكی دەیەوێت پارە نییە، بەڵكو خۆشەویستی و كردنەوەی ئامێزە بۆی، مەرج نییە هۆكارێكیش هەبێت بۆ ئەوە، زۆركات پێویستە بێ هۆكار خۆشەویستی نیشان بدرێت.

3. گوێگرتن بۆی
كاتێك كچێك روبەڕوی گرفتێك دەبێتەوە هەمو ئەوەی پێویستیەتی ئەوەیە كەسێك گوێی بۆ بگرێت و ئامۆژگاری بكات، ئەگەر باوك نەتوانێت ئەم كارە بكات، رەنگە كەسانی هەڵە ئەو جێگەیەی بۆ پڕ بكەنەوە.

4. هاندان
زۆركات نهێنی سەركەوتن ئەوەیە خێزان لە پشتت بێت بۆ ئەو كارانەی دەكەیت، كاتێك باوك لە پشتی كچەكەی دەبێت، فێریدەكات نەترسێت لەوەی كێ روبەڕوی وەستاوە.