چەند رێگەیەك بۆ دواخستنی سپیبونی قژ

01:50 - 27/06/2022

8236جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

سپیبونی قژ گرفتێكە كە روبەڕوی تەواوی خانمان دەبێتەوە، زۆركات پەیوەندی بە تەمەنەوە نییە، بەڵكو بە هۆكاری بۆماوەیی، فشاری دەرونی، كێشە لە غوددەكان یان هەندێك نەخۆشییەوە سەرهەڵدەدات.

بە چەند رێگەیەكی سروشتی دەتوانت سپیبونی قژت دوابخەیت.

1. گرنگی بەو خواردنانە بدە كە دژە ئۆكسانی تێدایە، وەكو میوە، سوزە، زەیتی زەیتون، ماسی و چای سەوز.

2. بایەخ بە خواردنی ڤیتامین B12 بدە، لە رێگەی خۆراك یان بەكارهێنانی تەواوكەری ماددەی خۆراكی (لەژێر چاودێری پزیشك).

3.واز لە جگەرەكێشان بهێنە.

4. سود لە گەڵای كاری ببینە، دەتوانیت لەگەڵ زەیتی سروشتی تێكەڵی بكەیت و بیدەت لە پێستی سەر و قژت.

5. سود لە چای رەش ببینە، رۆڵی هەیە لە درەنگ سپیبونی قژ و نەرمكردنەوەی، دەتوانیت راستەوخۆ بیدەیت لە قژت.