چوار رێنمایی بۆئەوەی هاوسەرێكی باش هەڵبژێریت

02:36 - 26/06/2022

5554جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

بۆئەوەی ژیانی هاوسەرگیریت ژیانێكی خۆش و سەركەوتو بێت، پێویستە وریابیت لە هەڵبژاردنی هاوسەری ژیانت و بزانیت لەسەر چ بنەمایەك ئەو كەسە هەڵدەبژێریت.

چوار رێنمایی یارمەتیت دەدات هاوسەرێكی باش هەڵبژێریت.

1. شێوازی بیركردنەوەی
گرنگە ئەو كەسەی هەڵیدەبژێریت بیركردنەوەی هاوشێوەی خۆت بێت، مەڵێ بیركردنەوەی كەسەكە دەگۆڕێت یان خۆت بیركردنەوەت دەگۆڕێت، ئاسان نییە لەگەڵ كەسێك بەردەوام بیت كە بیركردنەوەی وەكو خۆت نییە.

2. خواستی بەرامبەرەكەت بزانە
لە سەرەتاوە بزانە ئەو كەسەی دەبێت بە هاوسەرت ئارەزوی لە چی هەیە و خواستی چی هەیە، لەروی شێوازی دەركەوتن، سیستمی خۆراكی، شێوازی رەفتاركردن، حەز و ئارەزوەكانی، ئەگەر وەكو تۆ بو، دەتوانیت بڕیار بدەیت.

3. متمانەبەخۆبونی
پێویستە ئەو كەسەی هەڵیدەبژێریت متمانەی بە خۆی هەبێت، ئەمەش وادەكات لە داهاتو توانای هەڵگرتنی بەرپرسیارییەتی هەبێت.

4. تاقیبكەرەوە
هەوڵبدە بە مامەڵەكردن لەگەڵی تاقیبكەرەوە بۆئەوەی دەستودڵ فراوانی و دڵپیسی كەسەكەت بۆ دەربكەوێت، پاشان بڕیار بدە.