ئەگەر سەركەوتنت دەوێت دەبێت دەستبەرداری ئەم شتانە بیت

12:16 - 25/06/2022

6859جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هەندێك كات بۆئەوەی بگەیت بە سەركەوتن پێویستت بەوە نییە كۆمەڵێك شت بەدەستبهێنیت، بەڵكو پێویستت بەوەیە دەستبەرداری كۆمەڵێك شت بیت، ئەمەش بەرەو خەونەكانت و ئەو شتانەت دەبات كە دەتەوێت بەدەستیان بهێنیت.

1. واز لە شێوازی ناتەندروستی ژیانت بهێنە، ئەگەر سیستمی خەو و خواردنت خراپە یان چەند خویەكی خراپت هەیە وەكو جگەرەكێشان و ئالودەبون بە ماددە كحولیەكان، پێویستە هەر ئێستا دەستبەرداریان بیت

2. وازبهێنە لەوەی چاوەڕێ بكەیت كەسانی دیكە بەرەو سەركەوتنت بەرن و دەستت بگرن، ئەوەی بەرەو سەركەوتنت دەبات تەنها خۆت و هەوڵەكانی خۆتن.

3. لە یەك كاتدا چەند كارێك مەكە، ئەمە سەرنجت لەسەر ئامانجەكانت كەمدەكاتەوە، یەك كار بكە بۆ یەك ئامانج، كە پێی گەیشتنی بچۆرە سەر ئامانجی دوەمت.

4. هەوڵمەدە كۆنترۆڵی هەمو شتێك بكەیت، ئەمە لە تواناكانت كەمدەكاتەوە و وزەت بەهەدەر دەدات.

5. هەوڵمەدە كەسێكی نایاب بیت و هیچ كاتێك هەڵە نەكەیت، مرۆڤێك كە هیچ هەڵە نەكات، واتا هیچ دەستكەوتێكی نییە و هیچ هەنگاوێكی نەناوە بۆ سەركەوتن.

6. واز بهێنە لەو كەسانەی تەنها وزەی نەرێنی بۆ ژیانت دەهێنن و بەدەوام هەوڵدەدەن بچوكت بكەنەوە.

7. بە تەواوی پشت بە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان مەبەستە، تەنها بۆ مەبەستی وەرگرتنی زانیاری و ئاسانكردنی كارەكانی رۆژانە بەكاریبهێنە، نەك ئالودەبون پێوەی و بەهەدەردانی كاتە گرنگەكانی ژیانت.