براد پیت دەگاتە وێستگەی كۆتایی و ماڵئاوایی لە نواندن دەكات

11:44 - 25/06/2022

4526جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

ئەكتەری ناسراوی هۆلیود، براد پیت لە چاوپێكەوتنێكدا ئاشكرایكرد كە گەیشتوەتە قۆناغەكانی كۆتایی لە نواندن و بەم زوانە ماڵئاوایی دەكات.

لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ گۆڤاری GQ، براد پیت هەوادارەكانی توشی سەرسوڕمانكرد بەوەی رایگەیاند، "من خۆم دەبینمەوە لە كۆتا وەرزی كاركردنم، بیردەكەمەوە لەوەی ئەم بەشە چۆن دەبێت و چۆن دەمەوێت رێكیبخەم".

هاوكات ئەوەشی ئاشكراكرد، دوركەوتنەوەی لە نواندن بە واتای دوركەوتنەوەی نایەت لە سینەما، دەیەوێت تەنها لە بەردەمی شاشەكان دوربكەوێتەوە و وەكو پرۆدیوسەر لە پشتی كامێراوە درێژە بە كارە هونەرییەكانی بدات.

هاوكات لەگەڵ بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵەدا، كوێنتین تارانتینۆ، دەرهێنەری ئەمریكی رایگەیاند، "بەم بڕیارەی براد پیت، هۆلیود یەكێك گەورەترین ئەستێرەی فیلمەكانی لەدەستدەدات".

براد پیت، لەدایکبوی 1963 خەڵکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکایە، لە 2014 ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەنجلینا جولیدا کرد، بەڵام لە 2016 جیابونەوە، خاوەنی شەش منداڵن کە تەنها سیانیان منداڵی ڕاستەقینەی خۆیانن.