ماسكێك بۆ ئەم وەرزە پشو بە پێست دەدات

03:07 - 04/06/2022

6692جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هەندێک کات پێستی روخسار بەهۆی ماکیاژی رۆژانە، یاخود کارکردنی زۆر و خزمەت نەکردنییەوە ماندودەبێت، وەک رەشبونی دەوری چاوەکان و تێکچونی رەنگی پێست.

بەپێی هەواڵێکی yasmina لەرێگای ماسکێکەوە دەتوانیت لەو پێستە ماندوە رزگاربیت و شێداری بکەیت، هاوکات خاوێن و توند بێتەوە.

كەرەستەكان:
کوپێک ئاوی گەرم
زەرفێکی ئامادەکراوی چای سور
کەوچکێکی گەورە جیلاتین

سەرجەم پێکهاتەکان تێکەڵبکە، بۆ ماوەی 15 چرکە بیخەرە مایکرۆوەیفەوە، دواتر بیدە لە پێستی دەموچاوتی بدە بۆ ماوەی 15 خولەک، پاشان لێیبکەرەوە بەدەست.