خراپترین شەش خو كە لە پاش نانخواردن دەكرێن

03:04 - 01/06/2022

6278جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هەندێک ڕەفتار هەیە ڕۆژانە دوبارەی دەکەینەوە لەدوای ژەمە خۆراکیەکان کە زیانێکی زۆری هەیە و پێویستە هەوڵبدەین وازی لێبهێنین، چونکە کاریگەری بۆ سەر تەندروستیمان هەیە.

ڕەنگە لەدوای ژەمە خۆراکیەکان واڕاهاتبیت کە خێرا هەندێک خواردنەوە بخۆیتەوە یان چەند ڕەفتارێکی ناتەندروست ئەنجام بدەیت، بەبێ ئەوەی ئاگاداربیت لەوەی  کە کاریگەری خراپی هەیە و زیان بە لەشت دەگەیەنێت.

ئەو شەش ڕەفتارەی دەبێتەهۆی زیان گەیاندن بە تەندروستیت چین؟

1. توندکردنی قایشی پانتۆڵەکەت دوای ژەمە خۆراکیەکان، چونکە زیان بە ڕیخۆڵە دەگەیەنێت لەڕوی تەندروستیەوە، دەبێتە هۆکارێک بۆ توشبون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن.

2. خەوتن ڕاستەوخۆ پاش ژەمە خۆراکییەکان زیان بە کرداری هەرس دەگەیەنێت و دەبێتە هۆکارێک بۆ هەوکردنی ڕیخۆڵە و گرفت لەگەدە.

3. خواردنی میوە دوا ژەمە خۆراکیەکان سودی نییە بەپێچەوانەوە دەبێتە هۆی گرتنی شوێنی هەوا لە گەدەدا، هەربۆیە باشترە کاتژمێرێک بۆ دو کاتژمێر دوای نان خواردن بخورێت.

4. خواردنەوەی چا کە یەکێکە لە ڕەفتارە باوەکان ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستکردنی بەربەست لە کرداری هەرسکردنی پڕۆتینەکان بەهۆی زۆری ترشی لە گەدەدا، ئەمە جگە لەوەی پێکهاتە خۆراکیەکان وەک ئاسن دەمژێت.

5. خۆشتن پاش نانخواردن زیان بە تەوژمی خوێن دەگەیەنێت و چڕی دەکاتەوە بەتایبەت لە قاچ و دەستەکاندا، بڕی چونی خوێن بۆ گەدە کەمدەکاتەوە و زیان بە هەرس دەگەیەنێت.

6. ڕۆیشتن کاریگەری لەسەر ئامێری هەرس هەیە سودی پێکهاتە خۆراکیەکان وەک ڤیتامین و کانزا ناگەیەنێت بە لەش.