پاش وازهێنان لە جگەرە چی بەسەر جەستەدا دێت؟

03:49 - 31/05/2022

7142جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

جگەرەکێشان ئەگەری توشبون بە شێرپەنجە زیاد دەکات، جگە لەوەی کە زیانی بۆ کەسەکە هەیە، بەهەمان شێوە زیانی بۆ کەسانی دەروبەریشی هەیە، هەروەها جگەرەکێشان هۆکارێکە بۆ گیرانی بۆریەکانی خوێن بەمەش دەبێتە هۆی نەخۆشییەکانی دڵ.

چەند گۆڕانکارییەک دوای وازهێنان لە جگەرەکێشان بەسەر جەستەدا دێت.

1. دوای 20 خولەک لە وازهێنان لە جگەرەکێشان پەستانی خوێن و لێدانی دڵ دەگەڕێتەوە باری ئاسایی، چونکە جگەرەکێشان دەبێتە هۆی تەسکبونەوەی بۆریەکانی خوێن.

2. تەنها دوای تێپەڕینی دو کاتژمێر ئارەزوی جگەرەکێشانت بۆ دەگەڕێتەوە، رەنگە ببێتە هۆی توڕەیی کەسەکە یان تێکچونی خەو بە هۆی ئالودەبونی کەسەکە.

3. دوای تێپەڕینی هەشت کاتژمێر رێژەی ئوکسجین لە خوێندا زیاد دەبێت، بەمەش خوێن زیاتر دەگاتە خانەکان و دەبێتە هۆی نوێبونەوەی خانەکان.

4. دوای 24 کاتژمێر کەسەکە توشی کۆکە دەبێت و سییەکانی پاکدەبنەوە لەو ماددە ژەهراویانەی کە بەهۆی جگەرەکێشانەوە لە سییەکان کۆبونەتەوە.

5. دوای 48 کاتژمێر دەمارەخانەکان دەستدەکەن بە گەشەکردن، هەروەها هەستەوەرەکانی زمان دەگەڕێتەوە بۆ کەسەکە کە رەنگە بە هۆی جگەرەکێشانەوە هەستەوەرەکانی زمانی لە دەستدابێت.

6. دوای 72 کاتژمێر کەسەکە توشی دڵ تێکەڵهاتن و ئازاری ماسولکەکانی دەبێت، هاوکات قەلەقی و نائارامی رو لە کەسەکە دەکات، دوای 72 کاتژمێرەکە ناخۆشترین بەشی وازهێنان لە جگەرە تەواو دەبێت.

7. دوای یەک مانگ ئەگەری نەخۆشیەکانی دڵ و نەخۆشی شەکرە و زۆرینەی جۆرەکانی شێرپەنجە لە کەسەکەدا کەم دەبێتەوە. 

8. دوای تێپەڕینی سێ بۆ نۆ مانگ خانەکان دەستدەکەنەوە بە گەشە و سییەکانی پاکدەبێتەوە و رزگاری دەبێت لە هەناسەتەنگی.

9. دوای تێپەرینی ساڵێک ئەگەری توشبون بە شێرپەنجەی سییەکانت کەم دەبێتەوە بۆ نیوە بە بەراورد بەو کەسانەی کە جگەرەیان نەکێشاوە.

10. پاش تێپەرینی 15 ساڵ ئەگەری توشبون بە نەخۆشی دڵ یەکسان دەبێتەوە لەگەڵ ئەو کەسەی کە جگەرەری نەکێشاوە.