ئەم رەفتارانەی دایك و باوك هۆكارە بۆ شێواندنی كەسایەتی منداڵ

09:39 - 31/05/2022

8308جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

ئەو رەفتارانەی دایك و باوكان لەگەڵ منداڵەكانیان دەیكەن، كاریگەری لەسەر كەسایەتییان دەبێت و ئەو هەڵسوكەوتە بڕیار دەدات لە داهاتو منداڵەكانیان، لەروی دەرونییەوە، ئەوان هۆكاری سەرەكی ئەوەن منداڵەكانیان لە داهاتو ببێت بە تاوانبار یان كەسایەتییەكی سەركەوتو.

ئەم رەفتارانەی دایباب لەگەڵ منداڵەكانیان دەبێتە هۆی شێواندنی كەسایەتییان لە داهاتودا.

1. ئەو دایك و باوكەس هەمو شتێك بۆ منداڵەكانیان دەكەن، منداڵەكە كە گەورە دەبێت پێی وایە ئەو دەتوانێت هەمو شتێك بەدەستبهێنێت كە دەیەوێت، ئەمەش ودەكات لە گەورەبونی كۆنترۆڵی حەزەكانی بۆ نەكرێت.

2. ئەو دایك و باوكەی بە قسە زبر و وشە نەشیاوەكانی منداڵەكانیان پێدەكەنن، منداڵەكە لە گەورەبونی وابیردەكاتەوە بێ ڕێزیكردن ئاساییە و پێكەنیناوییە.

3. ئەو دایك و باوكەی سەرزەنشتی منداڵەكانیان ناكەن بۆ هەڵسوكەوتە خراپەكانیان، منداڵەكە كە گەورە دەبێت وابیر دەكاتەوە هیچ یاسایەك لە كۆمەڵگا بونی نییە.

4. كاتێك دایك و باوك رێگە دەدەن بە بێ سنور منداڵەكەیان مۆبایل بەكاربهێنێت و تەماشای تەلەفزیۆن بكات تەنها لەبەر ئەوەی ئەگری و داوای دەكات، ئەوا منداڵەكە وادەزانێت هیچ جیاوازییەك لە نێوان منداڵ و گەورەكان نییە.