چەند رێگەیەكی ئاسان بۆ بەدەستهێنانی دڵی كەسێك

03:04 - 29/05/2022

15486جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

زۆرجار هەندێک لە مرۆڤەکان لەدورەوە کەسێکیان خۆشدەوێت بێ ئەوەی بەرامبەرەکەی هەستی پێبکات، بەتایبەتی خانمان ڕەنگە ئەوان وەک پیاوان بەهۆی شەرمەوە نەتوانن هەستی خۆیان بەرامبەر پیاوێک دەربڕن، بەڵام تۆ دەتوانیت بە تواناکانی خۆت و لێزانی هەوڵبدەیت بیخەیتە داوی خۆشەویستی خۆتەوە و وابکەیت کە ئەویش تۆی خۆشبوێت.

1. پیاوان هەندێک کات پێویستیان بە خانمێکە کە ڕێزی کەسایەتیان بگرێت، هەر بۆیە بەشێوازێکی تایبەت دەریبخە کە چەند ڕێز لە کەسایەتی ئەو دەگریت لەکاتی گفتوگۆکردندا تا هەست بە ئارامی بکات.

2. مەجالێکی فراوانی بۆ بکەرەوە کە پێتەوە ئالودە بێت و پشت پێببەستێت و هەست بە هێز توانا بکات.

3. گرنگی بە شێوە و روخساری خۆت بدە، هەوڵبدە زۆر شیک و سەرنجڕاکێش دەربکەویت.

4. پێکەنین کاریگەرییەکی سیحری هەیە لەسەر ڕاکێشانی سەرنجی پیاوان، بێ بەشی مەکە لە پێکەنینەکانت، بەڵام بەشێوازێک لەگەڵ خانمێتی تۆدا بگونجێت.

5. گفتوگۆی قوڵی لەگەڵدا بکە و تەنها روخساری خۆتی پیشان مەدە، بەڵکو ژیری و بیر و را و ئاقڵی خۆتی پیشان بدە.

6.هەوڵبدە گفتۆگی نێوانتان پێکەنیناوی و ئارام بێت، پشو ببەخشێت بە کەسی بەرامبەر و چێژی لەو کاتانە ببینێت کە لەگەڵ تۆدایە.

7. رێگەی بدە بە ئازادی دەربارەی کەسایەتی خۆی قسە بکات، بە پرسیاری زۆر بێزاری مەکە، زیاد لە پێویستە غیرەی لێمەکە و ڕێز لە تایبەتمەندیەکانی کەسایەتی بگرە.