هۆكارەكانی توشبون بە ئاگزیما و شێوازی چارەسەركردنی

02:33 - 29/05/2022

13868جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

ئاگزیما یەکێکە لە نەخۆشییەکانی پێست، کە لە ئەنجامی هەوکردنی پێستەوە دروستدەبێت و زۆرجاریش بەهۆی حەساسییەتی پێستەوەیە کە زۆرتر ئەم هۆکارە بۆماوەییە لە کەسەکاندا.

کاتێک کەسێک توشی ئاگزیما دەبێت نیشانەکانی ئەوەیە کە پێست کەمێک دەئاوسێت لە هەندێک جۆردا و سوردەبێتەوە و دەخورێت و پاشان دەگاتە ئەوەی کە پێستەکە دەقڵیشێت و پێست فڕێدەدات و وەک برین خۆی نیشان دەدات، زیاتر ئاگزیما لە دەموچاو ودەست و قاچ دروست دەبێت و هەندێک جاریش لە شوێنی تری لەشدا بەدەردەکەوێت.

پێویستە کە توشی ئاگزیمابویت نەیخورێنیت، چونکە شوێنەکەی دەبێت بە برینی وشک و ئازاری دەبێت، دكتۆر گەشین کەمال، پزیشكی پسپۆڕی پێست هۆكار و چارەسەری ئەم گرفتەی خستوەتەڕو.

هۆکارەکانی پاڵنەر بۆ دروستبونی ئاگزیما:
1. خوری و قوماش.
2. سابون و ئەو بەکارهێنەرانەی کە پێست وشک دەکەنەوە.
3. هەستکردن بە گەرما و عارەق کردنەوە.
4. وشکبونەوەی پێست.

دەستنیشانکردنی ئاگزیماش دەبێت پزیشکی پێست بیکات، بەو پێیەی زۆربەی ئەوانەی توشی ئاگزیما دەبن، جۆرێک لە جۆرەکانی حەساسییەتییان هەیە، بۆیە دەبێت پشکنین بۆ کەسەکە بکرێت بەر لە وەرگرتنی چارەسەر.

چارەسەرەکانی ئاگزیما:
پزیشکی پسپۆڕی پێست دوای زانینی جۆری ئاگزیماکە و ڕێژەکەی، چارەسەری پێویستی بۆ دیاری دەکات.

خۆپارێزی لە ئاگزیما:
1. بەکارهێنانی ئەو کەرەستانەی کە پێست نەرم و تەڕ دەکاتەوە.
2. دورکەوتنەوە لە هەواگۆڕکێی زۆر لە زۆر گەرمەوە بۆ زۆر سارد یان بە پێچەوانەوە.
3. دورکەوتنەوە لە عارەوکردنەوەی زۆر یان سەرمابونی زۆر.
4. کەمکردنەوەی فشارە دەرونییەکان.
5. دورکەوتنەوە لەو کەرەستانەی کە دەبێتە هۆی خورانی لەش بە تایبەت خوری.
6. خواردنی ئەو خواردنانەی کە پێست بە تەڕی دەهێڵێتەوە بە تایبەت سەوزە و میوە.