خواردنی دەنكێك مێخەك بە گەدەی بەتاڵ چی بەسەر جەستەدا دەهێنێت؟

12:23 - 29/05/2022

6413جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

مێخەك یەكێكە لە روەكە بەسودەكان، جگە لەوەی تام و بۆنێكی خۆشی هەیە، دەوڵەمەندە بە ماددەی خۆراكی گرنگ، كە لە دژی چەندین نەخۆشی دەجەنگێت.

خواردنی دەنكێك مێخەك بە گەدەی بەتاڵ ئەم سودانەی هەیە.

1. سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەكات و دژی نەخۆشییە ڤایرۆسییەكانە.

2. رێگری دەكات لە هەوكردنی جەستە و دژە ئۆكسانی تێدایە.

3. جوینی بە گەدەی بەتاڵ بۆنی ناخۆشی دەم ناهێڵێت و بەكتریاكانی دەم لەناودەبات.

4. رێژەیەكی زۆر لە ریشاڵی تێدایە و ئارەزوی خواردن دەكاتەوە لە بەیانیان، ئەمەش سودی هەیە، چونكە خواردنی ژەمی بەیانی وزە بە جەستە دەدات.

5. چارەسەرە بۆ كێشەی سێكسی لە پیاواندا.