خەندان لایف
لەبیركردنی خۆت بەهۆی زۆری سەرقاڵیتەوە بە كاركردن زیانی گەورەی هەیە بۆ تەندروستی دەرون و جەستە، هێندە دەزانیت ساڵانێكی زۆری تەمەنت لێڕۆیشت بێ ئەوەی چیژ لە ژیانی خۆت ببینیت و لەو نێوەندەدا خۆت دەكەیت بە قوربانی.
بە چەند رێگەیەك دەتوانیت چێژ لە ژیانت ببینیت.
1. هاوسەنگی رابگرە لە نێوان شوێنی كار و ماڵەوە، خێزانەكەت پشتگوێ مەخە و كاتیان لەگەڵدا بەسەر بەرە.
2. لەبیری مەكە، پێویست نییە تەنها چاوەڕێی سەركەوتنی هاوسەر و منداڵەكانت بیت، سەركەوتنی خۆت لەبیر مەكە و هەوڵەكانت دوامەخە لەپێناو ئەوان.
3. رۆتینی رۆژانەت بشكێنە و چێژ لە ژیانت ببینە، ئەمەش وادەكات كەمتر وزەی نەرێنی رو لە ژیانت بكات.
4. خۆت هانی خۆت بدە و ئاهەنگ بۆ سەركەوتنەكانی خۆت بگێڕە، چاوەڕێ مەكە كەسانی دیكە ئەمەت بۆ بكەن.
5. لەدوای تەواوبونی كارەكەت، كات تەرخان بكە بۆ خۆت و خێزانەكەت و سەرقاڵ مەبە بە پیشەكەت لە ماڵەوە.
6. هەفتەی چەند رۆژێك تەرخان بكە بۆئەوەی كاتەكانت بەتەنها و بۆ خۆت بەسەر بەریت، لەوكاتانەدا كتێب بخوێنەرەوە، وەرزش بكە، تەماشای فیلم بكە یان هەر شتێك بكە كە ئارەزوت لێیەتی.