دەرباز یونس: پاش سێ ساڵ كوڕەكەمم بینی و نەیناسیمەوە

03:40 - 25/05/2022

23637جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

میدیاكار و رۆژنامەنوس، دەرباز یونس دەڵێت، پاش سێ ساڵ كورەكەی بینیوەتەوە، بەڵام ئەوەی زۆر ئازاریداوە ئەوەبوە كە كوڕەكەی نەیناسیوەتەوە.

دەرباز یونس لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەلایەتی ئینستاگرام لەبارەی دەرڤی، كوڕە تاقانەكەیەوە وتی، "لێمدەپرسن بۆ ئەم ماوەیە دڵخۆشیت، لەڕاستیدا بۆ ماوەی سێ ساڵ بو كوڕەكەمم نەبینیبو تەنانەت بە وێنەیەكیش، دوای سێ ساڵ بەهۆی پەیوەندی ڤیدیۆییەوە لەڕێگەی هاوڕێیەكمەوە توانیم قسەی لەگەڵ بكەم، بەڵام ئەوەی ئازاریدام ئەوەبو كوڕەكەم منی نەناسییەوە و نەیزانی من باوكی ئەوم، پێشم نەوت من باوكی ئەوم، چونكە تەمەنی پێنج ساڵە"،

وتیشی، "وێڕای هەمو ئەو ئازار و  غەدرانەی دایكی لە من و كوڕەكەمی كرد، هیوادارم بتوانم بەمزوانە كوڕەكەم روبەڕو ببینم و باوەشی پێدابكەم".

هەروەها ئەوەشیخستەڕو، "كاتێك وێنەی خۆم و ئەوم نیشاندا وتی نازانم ئەوكەسانە كێن، لەوكاتەدا بە خۆمم وت دەرباز بەهێزبە، گرنگ نییە ئەو تۆ ناناسێتەوە، گرنگ ئەوەیە تۆ دەیناسیتەوە و دەزانیت باوكی ئەویت".

لە كۆتاییدا ئەوەی بۆ هەوادارەكانخستەڕو، "خودای گەورە هیچ كەسێك بەو شێوەیە تاقینەكاتەوە كە منی تاقیكردەوە و هیوادارم چێژی باوكایەتی ببینن و منداڵەكانتان بە بەرچاوی خۆتانەوە گەورەبێت".

دەرباز ساڵی 1990 لە شاری هەولێر لە دایکبوە و وەكو پێشكەشكار دەركەوتوە،  لەوەش خاوەنی چەند پەرتوكێكی شیعرییە، دو جار ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناوە و خاوەنی منداڵێكە.