ئەمیر تەتەلۆ جیابونەوەی راگەیاند و سەحەر قوڕەیشی داوای لێبوردنی لێدەكات

02:42 - 24/05/2022

30110جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پاش ئەوەی ئەمیر تەتەلۆ جیابونەوەی خۆی لە سەحەر قوڕەیشی راگەیاند، سەحەر داوای لێبوردنی لێكرد و خۆشەویستی خۆی بۆ ئەمیر دوپاتكردەوە.

راپەری ئێرانی، ئەمیر تەتەلۆ ستۆرییەكی بڵاوكردەوە كە تێیدا جیابونەوەی خۆی لە سەحەر قورەیشی رایگەیاند و لەبارەی سەحەر وتی، "ئەو كەسێكی ئالودەبو، ئەگەر رۆژێك دەرمانی پێنەگەیشتایە دەبو بە كەسێكی جیاواز".

سەحەر بە بڵاوكردنەوەی ستۆرییەك داوای لێبوردنی لە ئەمیر كرد و وتی، "من ئالودەی عەشقتم، لەپێش چاوی هەشت ملیۆن كەس دەڵێم".

پاش كەمتر لە كاتژمێرێك ئەمیر بە ستۆرییەكی دیكە دوپاتی كردەوە كە پەیوەندی خۆی لەگەڵ سەحەر بچڕاندوە و ئێستا كەسێكی سینگڵە، ئەو پەیوەندیەشی لەگەڵ سەحەر بە "پەیوەندییەكی هەڵە" وەسفكرد.

ئەمە لە كاتێكدایە مانگی رابردو سەحەر قوڕەیشی و ئەمیر تەتەلۆ وێنەی خۆیان پێكەوە لە تۆڕە كۆمەلایەتییەكان بڵاوكردەوە، ئاشكرایانكرد كە پەیوەندیان هەیە و پێكەوە ژیان بەسەر دەبەن لە دەرەوەی ئێران، دوابەدوای ئەوەش دەنگۆی هاوسەرگیریان بڵاوبوەوە.

سەحەر قورەیشی لەدایکبوی 1987ی ئێرانە، ئەکتەری فیلم و تەلەڤیزیۆن و مۆدێلێکی ئێرانییە. قورەیشی کاری ئەکتەری لە ساڵی 2009 و لە تەمەنی 22 ساڵی دەستپێکرد بە بەشداریکردنی لە فیلمی سینەماییی لەج و لەج بازی، دواتر بە بەشداریکردن لە زنجیرە تەلەفزیۆنیی دڵنەوازان بە ڕۆڵی یەڵدا بەناوبانگ بو.