شاناز زاهیر دوای "شاژن" بە بەرهەمێكی دیكەوە دەگەڕێتەوە

02:02 - 24/05/2022

4860جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ، شاناز زاهیر بە بەرهەمێكی نوێی هونەرییەوە دەگەڕێتەوە بەناوی "جوانترین درۆزن".

شاناز زاهیر لە پیگەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام نوێترین وێنەی خۆی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، 27ی ئەم مانگە نوێترین ڤیدیۆ كلیپی بڵاودەكاتەوە بەناوی جوانترین درۆ، كە لە شیعری رەنج سەنگاوییە.

ئەو خانمە هونەرمەندە كۆتا بەرهەمی لە كۆتایی ساڵی رابردو بەناوی "شاژن" بڵاوكردەوە، لە ئێستادا 1.8 ملیۆن بینەری هەیە لە كەناڵی یوتیوب.