ژنێك بە منداڵێكەوە دێتە دادگا و دەڵێت كە جۆنی دێپ باوكی منداڵەكەیەتی

12:24 - 24/05/2022

22147جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

لە كۆتا دانیشتنی دادگایی جۆنی دێپ و ئەمبێر هێرد، ژنێك بە منداڵێكەوە هاتە بەردەمی دادگا و هاواری بۆ جۆنی دێپ كرد كە ئەو باوكی منداڵەكەیەتی و هەموانی توشی شۆك كرد، بەڵام دواتر وتی كە تەنها گاڵتەیەك بوە.

دوێنێ دوشەممە، لەكاتی ئامادەبونی جۆنی دێپ لە پێش دەستپێكردنی دانیشتنی دادگاییكردن لەگەڵ ئەمبێر هێرد، خانمێك، كە یەكێك بو لە هەوادارەكانی جۆنی و منداڵێكی پێبو، هەر لەگەڵ بینینی جۆنی هاواری بۆكرد و وتی، "جۆنی ئەم منداڵە هی تۆیە، خۆشمدەوێیت".
The woman later claimed that she was doing it as a joke, but was escorted out of the trial and not allowed to return
جۆنی لە وەڵامی ئەو هەوادارەیدا تەنها زەردەخەنەیەكی كرد و دەستێكی بۆ بەرزكردەوە.

پاش ئەوەی ئەو خانمە بو بە جێی پرسیار لەلایەن میدیاكانەوە، پرسیاری ئاراستەكرا بۆ ئەو رەفتارەی و ئەویش لە وەڵامدا وتی، "ئەوە تەنها گاڵتەیەك بو و جۆنی باوكی منداڵەكەم نییە".

لە 11ی مانگی رابردو، دانیشتنی دادگایی هەردو ئەكتەری ناسراو، جۆنی دێپ و ئەمبێر هێرد بەڕێوەچو، كە كەیسێكی 100 ملیۆن دۆلارییە، ئەو دو ئەكتەرە بەردەوام بە خستنەڕوی بەڵگەی جۆراوجۆر یەكتری تۆمەتبار دەكەن، بڕیارە لە 27ی ئەم مانگە كۆتایی بە دانیشتنی دادگا بێت و كەیسەكە یەكلایی ببێتەوە.