كەمال محەمەد كلیپێكی نوێ بڵاودەكاتەوە

03:14 - 22/05/2022

1371جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هونەرمەند و گۆرانیبێژی ناسراوی كورد، كەمال محەمەد بەم زوانە بەرهەمێكی نوێ بڵاودەكاتەوە.

كەمال محەمەد لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ڤیدیۆیەكی خۆی لە كاتی تۆماركردنی بەرهەمە نوێیەكەی بڵاوكردەوە لەگەڵ شادمیهر نامۆ و دەڵێت، لە داهاتودا بیسەری دەبن.

کەمال محەمەد لە ساڵی 1960 لە شاری سلێمانی لەدایک بوە، ماوەی زیاتر لە 30 ساڵە دەستی بە کاری هونەری کردوە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە ناسراوەکان خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.