پێنج نیشانە دەریدەخات مێشكت پێش خۆت پیربوە

01:58 - 22/05/2022

13641جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

رەنگە زۆربن ئەو كەسانە كە تەمەنی مێشكیان لەگەڵ تەمەنی خۆیان یەكنەگرێتەوە مێشكیان گەنجتر یان پیرتر بێت، ئەمەش پەیوەندی بە كەسایەتی، شێوازی ژیان و تەندروستییەوە هەیە.

بە پێنج نیشانە دەتوانیت دڵنیابیتەوە لەوەی مێشكت لە تەمەنی خۆت پیرترە.

1. بە درێژایی رۆژ هەست بە ماندوێتی دەكەیت، شەوان بەهۆی بیركردنەوەی زۆرەوە ناخەویت.

2. كەسێكی رەشبینیت، هەمیشە لایەنە نەرێنییەكان دەبینیت و كەمتر سەرنجت لەسەر لایەنە ئەرێنییەكانی ژیانە.

3. هاوڕێكانت هەمیشە گلەیی ئەوەت لێدەكەن كە شتت بیردەچێتەوە.

4. حەز بە تەنهایی دەكەیت و كەمتر تێكەڵی كەسانی چواردەورت دەبیت.

5. ناتوانیت چەند كارێك پێكەوە ئەنجامبدەیت و لە هەمانكاتدا سەرنجت لەسەر هەمویان بێت.