خەندان لایف
هونەرمەندی گۆرانیبێژ، نەوید زەردی بەرهەمێكی نوێی هونەری بەمزوانە لەگەڵ گۆرانیبێژی ئەلبانی، ئینسا بڵاودەكاتەوە.
نەوید زەردی لە رێگەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆیەكی خۆی و ئینسا رایگەیاند، سەرقاڵی وێنەگرتنی كلیپی "كاڵێ"ـن لەگەڵ ئینسا، لە داهاتویەتی نزیكدا بەرهەمەكەیان بڵاودەكەنەوە.
نەوید لەگەڵ زۆرێك لە هونەرمەندانی كورد و بیانی گۆرانی وتوە، بەرهەمی "كاڵێ" نوێترین كاری دەبێت لەگەڵ گۆرانیبێژێكی بیانیدا.
گۆرانیبێژ نەوید زەردی لەدایکبوی شاری مەهابادی رۆژهەڵای کوردستانە، لە ساڵی 2004 دەستی بەکاری هونەری کردوە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، ماوەیەكی زۆرە لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیان بەسەر دەبات.