ریهانا بۆ یەكەمینجار بو بە دایك

03:24 - 21/05/2022

5210جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

خانمە گۆرانیبێژی ناسراو، ریهانا بۆ یەكەمینجار لەگەڵ ئیساپی خۆشەویستی بون بە دایك و باوك.

ریهانا كە بە منداڵی یەكەمی دوگیانبو، لەگەڵ ئەیسپاپ بون بە دایك و باوك و منداڵەكەیان هاتە دنیاوە، رەگەزی منداڵەكەیان كوڕە.

ئەو دو خۆشەویستە لە ساڵی 2020ـەوە پەیوەندی خۆشەویستیان دروستكرد بە نهێنی، ساڵێك دواتر لە ئاهەنگی مێت گالا پێكەوە دەركەوتن و پەیوەندی خۆشەویستیان ئاشكرا كرد.


ریهانا لە ساڵی 1988  لە شاری لەندەن لە بریتانیا لەدایک بوە، لە ساڵی 2003 دەستی بە گۆرانی وتن کردوە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکان، خاوەنی هەوادارێکی زۆرە لەسەرتاسەری جیهاندا.