شێوازی خۆراكپێدانی منداڵ پاش تەمەنی 6 مانگی

01:18 - 21/05/2022

8936جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

سیستمی خۆراكی منداڵ جیاوازە لە گەورەكان، بەتایبەتی لە تەمەنی 6 مانگی كە لەگەڵ شیردا پێویست دەكات وردە وردە خواردنی جۆراوجۆر بدرێت بە منداڵەكە.

دكتۆر پشدەر عەبدوڵا ئیسماعیل، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان، شێوازی خۆراكپێدانی منداڵی بڵاوكردوەتەوە لە دوای تەمەنی 6 مانگییەوە.

1. خواردنی منداڵ دەبێت بە بڕێکی کەم دەست پێ بکەین و وردە وردە بڕەکەی زیاد بکەین.

2. نابێت لە یەک کاتدا بە چەند جۆرە خواردنێک دەست پێبکەین، سەرەتا بە یەک خواردن دەست پێدەکەین بۆ 4-7 رۆژ گەر خواردنەکەی پێکەوت و هەستاری پێ نەبو ئەوا جۆرێکی تری خۆراکی بۆ زیاد دەکەین بۆ 4-7 رۆژ گەر پێی هەستیار بو یان هەستت کرد رەتی دەکاتەوە ئەو چۆرە خوراکەی مەدەرێ، بەو شێوەیە چۆری خواردنی بۆ زیاد دەکەی هەتا خواردنەکەی دەبێتە هەمە جۆر.

3. پێویستە خواردنەکان فرێش و تازە بن.

4. ئەگەر هەستمان کرد خواردنێک لەسەرەتادا ڕەتدەکاتەوە دەبێ زیاد کردنی ئەم جۆرە خواردنە دوا بخەین.

5. ئەگەر هەستمان کرد هەستیارە بە خواردنێک دەبێ پێینەدەین. 
نیشانەکای هەستاری: هێڵنج و رشانەوەی توش بو یان سکچونی توشبو یان پێستی منداڵەکە سور بوەوە.

6. پێویستە خواردنەکە بکرێ بە شیوەی شۆربا پاشان بەکەوچکی بچوک پێبدرێت.

7. نابێ تا تەمەنی ساڵ خوێ بکرێتە خواردنی منداڵەوە.

8. ئاسایە شیر خواردنی منداڵەکە تۆزە تۆزە کەم ببێتەوە، چونکە لە بری ئەو بڕە شیرە خواردن دەخوات.

9. میوە بە خەڵاتە دەبێ بکرێ بە شەربەت تا ئەو تەمەنەی ئەتوانێ قەپی لێبگرێی و بیجوی و قوتی بات.

10. سەوزەو بابەتەکانی سەوزە دەبێ جوان بکوڵێ ئینجا بهارێ تا ئەو تەمەنەی مناڵەکە دەتوانێ قەپ بگرێ و بیجوێ و قوتی بات.

11. دەبێت بە دانشتنەوە خواردن بدرێ بە منداڵ.

12. هەتا تەمەنی 8 مانگی رۆژانە یەک ژەم خواردن لە گەڵ یەک ژەم شەربەتی میوە ، لە 8 بۆ 10 مانگییەوە بیکە بە دو ژەم خواردن لەگەڵ یەک ژەم میوە. هەر ژەمەی ئەوەندەی بدەرێ کە خواردی واتا کە تێربو زۆری لێمەکە تا بخوات. گەر داوای ژەمی تری خواردنی کرد ئاسیە بیدەرێ.

لەتەمەنی ٦ مانگیدا (کە تەمەنی منداڵ بو بە 6 مانگ) پێویستە بە شۆربای برنج دەس پێبکەیت (برنجی هاڕاو)، گەر پێیکەوت  شۆربای بۆ دروست بکە لەو خواردنانەی کە لە خوارەوە باسمان کردوە دەتوانی لەگەڵ برنج تێکەڵی بکەیت، دەتوانی سریلاکی برنجی بۆ بەکار بهێنی.

- لەتەمەنی 7  مانگیدا مریشک زیاد دەکرێت بۆ شۆرباکە بەمەرجێک بکرێت بە پارچەی زۆر بچوک.

- لە تەمەنی 8 مانگیدا گۆشتی سور زیاد دەکرێت بۆ شۆرباکە بەمەرجێک بکرێت بە پارچەی بچوک،   وە هەروەها زەردێنەی هێلکەشی دەتواندرێ پێی بدرێت، بەهیچ شێوەیەک سپێنەی هێلکە تا 1 ساڵ نابێت بدرێ بە منداڵ، کاستەریش دەتوانرێت پێی بدرێت بەمەرجێک شەکری تێ نەکرێت.

- لە دوای تەمەنی 10  مانگیەوە دەتوانی خواردنی ئاسایی زیاد بکەیت بەڵام هەر جارەو خواردنێک پاش دڵنیابون لە نەبونی هەستیاری پێی.

بەگشتی ئەو خواردنانەی دەدرێ بە منداڵ بەپێ تەمەن:
6  بۆ 8 مانگ :
سێو، قۆخ، ترێ، ماست ، مۆز ، هەنجیر، هەرمێ، قەیسی، کولەكە، پەتاتە، بیبەری شیرین، فاسوڵیای تەر،  قارچک، پیاز ، سیر، گێزەر، ئەڤۆكادۆ.

8 بۆ 10 مانگی:
بروکلی، قەرنابیت، باینجان، شێلم ، خەیار ، خاس، بامێ، سپیناخ، تەماتە، نیسک، شوتی،  کاڵەک، ئەنەناس، کێوی ، سندی، پەنیر، زەردێنەی هێلکە.

ئەم خواردنانە وەک لە سەرەوە باسمان کرد ئەوەی سەوزەیە دەبێ بکوڵێ ئینجا بهارێ، ئەوەی میوەیە ئەبێ بە خەڵاتە بکرێ بە شەربەت.