خەندان لایف
زۆرێك لە دایک و باوکان گرفتی گەورەیان ئەوەیە کە منداڵەکانیان ناتوانن لە ژوری خۆیان بخەون، بەردەوام هەوڵدەدەن لە ژوری دایک و باوکیان بخەون،
هەستیار علی، چارەسەرکاری دەرونی منداڵان و نەوجەوانان چارەسەرکردنی ئەم گرفتەی بە ڕەچاوی ئەم چەند رێنماییەك خستوەتەڕو.
1. هەوڵبدەن شەوانە پێش خەوتن لە ژوری خۆیاندا چیرۆکی پەروەردەیی و ئازاییان بۆ بگێرنەوە، کە ئاماژەبێت بۆ ئەوەی ناترسێت و بەهێزە .
2. هەوڵبدەن دەرگای ژورەکەیان بە کراوەیی بهێڵنەوە و ئەگەر بکرێت ڕوناکیەکی کەمیش داگیرسابێت.
3. هەوڵبدەن هەندێکجار کۆبونەوە و دانیشتنەکانتان بەرنە ژوری منداڵەکانتان، وەسفی ژورەکەیان بکەن کە چەند خۆشە و دڵگیرە.
4. بەهیچ شێوەیەک نابێت تەشهیریان پێبکەن، یان سەرزەنشتیان بکەن لەسەر ئەو ڕەفتارە، چونکە ئەوە بارودۆخێکی کاتییە و تێدەپەرێت.
ئەگەر دڵنیابونەوە لەوەی کە ئەو ڕێنماییانەی سەرەوە سودی نییە، ئەوە پێویستە سەردانی چارەسەرکارێکی دەرونی یان پزیشکی دەرونی بکەن بۆ وەرگرتنی ڕێنمایی و هاوکاری زیاتر ودڵنيابونەوە لە دەروندروستی منداڵ.