رەیان ژیانی هاوسەرگیری پێكدەهێنێت

02:16 - 18/05/2022

11458جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

ئیبرو شاهین، كە لە درامای "پەیمان شكێن" بە رۆڵی رەیان ناسرا، لە رۆژی لەدایكبونیدا ژیانی هاوسەرگیری پێكهێنا.

ئیبرو شاهین، لە یادی 28 ساڵەی لەدایكبونیدا، ئەڵقەی دەستگیرانداری لەگەڵ جێدی عوسمان، یاریزانی باسكە گۆڕییەوە و بە ئامادەبونی خێزانەكانیان ئاهەنگیان سازكرد، دواتریش وێنەكانیان لە تۆڕە كۆمەلایەتییەكان بڵاوكردەوە.

هاوكات ئیبرو لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوساندا، ئەوەی ئاشكراكرد كە ئاهەنگی هاوسەرگیریان دواناخەن و لەم هاوینەدا دەچنە ناو قەفەزەی زێڕینەوە.

ئبیرو شاهین لە ساڵی 1994 لە ئیستانبوڵ لەدایكبوە، یەكەمین دەركەوتنی لە فیلمێكی سینەمایی بو بەناوی "Kan Parası" لە 2016، دواتر بە رۆڵی رەیان زیاتر ناسرا، هەر بۆ ئەو رۆڵەشی خەڵاتی باشترین ئەكتەری 2020-ی وەرگرت.