هەرگیز نهێنییەكانت لای ئەم كەسانە مەدركێنە

03:47 - 16/05/2022

11463جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هەموان لە ژیاندا رەنگە كۆمەڵێك نهێنیمان هەبێت و حەز نەكەین هەموان پێی بزانێت، هەربۆیە دەبێت بزانیت ئەو نهێنییە لای كێ باس دەكەیت و كێ شایەنی متمانەیە.

ماڵپەڕیی cosmopolitan چەند جۆرێكی خه‌ڵكی بڵاوكردوەتەوە كە نابێت نهێنییەكانی خۆتیان لا بدركێنیت.

1. ئەو كەسەی نهێنی چواردەورەكەی لای تۆ باس دەكات، واتای ئەوەیە نهێنی تۆش ناپارێزێت.

2. كەسێك كە هەوڵدەدات بەدوای خاڵی لاوازت بگەڕێت بۆئەوەی لە دژی تۆ بەكاریبهێنێتەوە.

3. ئەو كەسانەی لەگەڵ گۆرانی كەشوهەوا دەگۆڕێن، بەڵێنەكانیان بۆ ماوەیەكی دیاریكراو دەمێنێتەوە و بۆ بەرژەوەندی خۆیان لەگەڵ تۆدان.

4. ئەو كەسەی هەوڵدەدات تۆ كۆنترۆڵ بكات و هەمو رەفتارێكت لەژێر دەستی ئەودا بێت، ئەم كەسانە نهێنییەكانت لە دژی تۆ بەكاردەهێننەوە.

5. ئەو كەسانەی لەگەڵ دڵخۆشییەكانت ئاهەنگ دەگێڕن و لەگەڵ خەمەكانت نین.