خەندان لایف
ترۆزی یه‌کێکه له به‌رهه‌مه ڕوه‌کیه‌کانی وه‌رزی به‌هار که تام و چێژێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه لای میڵه‌تی کورد، له هه‌مان کات به جۆرێک له خۆراکه به سوده‌کان داده‌نرێت بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ.
ترۆزی بڕێکی زۆر که‌م وزه‌ی تێدایه ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی دژه‌ئۆکسانه‌کان و ڤیتامینه‌کانی وه‌ک K ,C ,A ,E له‌گه‌ڵ کانزه‌کان وه‌ک پۆتاسیۆم، مه‌گنسیۆم، مه‌نگه‌نیز، کالسیۆم، له‌گه‌ڵ بڕێکی زۆرله ڕیشاڵ و ئاو و ڕێژه‌یه‌کی که‌م کاربۆهیدرات و پڕۆتین و ئاسن.
دکتۆر کامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی، پسپۆڕی زانستی خۆراک گرنگترین سوده‌کانی ترۆزی بڵاوكردوەتەوە.
1. پاراستنی کێشی له‌ش و ڕێگه گرتن له قه‌ڵه‌وه‌یی و یارمه‌تی دابه‌زینی کێش ده‌دات له کاتی ڕجیمدا.
2. یارمه‌تی دابه‌زینی کولیستڕۆڵی خراپ له خوێن دا و دابه‌زینی فشاری خوێن.
3. یارمه‌تی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شه‌کره له خوێن دا و ڕێگه‌گرتن له توشبون به نه‌خۆشی شه‌کره.
4. خۆپاراستن له جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک و نه‌خۆشی ته‌سکبونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان.
5. پارێزگاری له ته‌ندروستی دڵ و مێشک و به‌هێزکردنیان.
6. ڕێگری کردن له وشک بونه‌وه‌ی له‌ش و تینویه‌تی له‌گه‌ڵ یارمه‌تی دانی پاک بونه‌وه‌ی جگه‌ر و له‌ش له مادده ژه‌هراویه‌کان.
7. خۆپاراستن له نه‌خۆشی نه‌رم بونه‌وه‌ی ئێسک.
8. نه‌هێشتنی قه‌بزی و هه‌ندێ میکرۆبی ناو کۆئه‌ندامی میز و میزه‌ڕۆ.
9. ڕێگری کردن له نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر و به‌هێزکردنی یاده‌وه‌ری.
10. به‌هێزکردنی موه‌کانی قژ و پاراستن له سپی بون و هه‌ڵوه‌رینی قژ.
11. پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌ش بونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچولۆچ و خاڵ و زیپکه و سیسی ده‌موچاو.
زیانه‌کانی زۆر خواردنی ترۆزی:
1. زیادکردنی کاریگه‌ری لاوه‌کی هه‌ندێ ده‌رمانی زه‌خت و دڵه‌کزێ و ده‌رمانی دژه‌مه‌ینی خوێن.
2. هه‌ست کردن به ته‌مه‌ڵی و بێهێزی.
3. سک چون و ئاوسانی سک.