سێ رێگە بۆئەوەی پیریت پێوە دیارنەبێت لەدوای 50 ساڵی

11:54 - 16/05/2022

9583جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

بێگومان قۆناغەکانی تەمەن جیاوازی هەیە لەروی توانا و تەندروستییەوە، هەربۆیە کاتێک دەگەیتە تەمەنی 50 ساڵی بەرەوژور، پێویستە هەندێک رێنمایی جێبەجێ بکەیت بۆ ئەوەی جەستەت بە چالاکی بمێنێتەوە و پیریت پێوە دیارنەبێت.

1. تەمبەڵی فەرامۆش بکە، مانای ئەوەنییە بەردەوام وەرزش بکە و سەردانی سەنتەرەکان بکە، بەڵام تەنها 30 خولەک وەرزش رۆژانە، بەڵام وردە وردە زیادی بکە لە 10-15 خولەکەوە دەستپێبکە.

2. خەوتنی باش، چونکە لەو تەمەنەدا بەبێ ویستی خۆت خەوت کەمدەبێتەوە، پێویستە رێنماییە تەندروستییەکان بۆ زیادبونی خەوت پەیڕەوبکەیت، بە نمونە خواردنەوە کافاینەکان کەمبکەرەوە یان لە شوێنی ئارامدا بنو.

3-یەکێکی دیکە لە خاڵە سەرەکیەکان رێژە و جۆری خواردنەکانتە، واتە دورکەوتنەوە لە خواردنی چەور و شیرین و ناتەندروست، هاوکات ژەمی بچوک بچوک.