چەند فێڵێكی سادە بۆئەوەی بەباشی خەوتلێبكەوێت

02:46 - 15/05/2022

8967جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

رۆژانە زۆرێكمان رەنگە ماندوبین و شەوان نەتوانین بخەوین، ئەمەش وادەكات بە درێژایی رۆژ شەكەت بین و وزەی پێویستمان نەبێت و كاریگەری لەسەر توانای بیركردنەوە و داهێنانمان دروستدەكات.

بە چەند رێگەیەك دەتوانیت شەوان لە كاتی خۆیدا خەوتلێبكەوێت.

1. باشترین رێگا ئەوەیە لە رێگەی یەك كونی لوتەوە هەناسەبدەیت تا خەوتلێدەكەوێت، ئەگەر بەلای چەپدا دەخەویت كونەلوتی راستت بگرە، ئەگەریش پەلای راستدا دەخەویت كونەلوتی چەپت بگرە، ئەم رێگەیە پەستانی خوێن كەمدەكاتەوە و پلەی گەرمی لەشت هاوسەنگ دەكاتەوە.

2. یەكێك لە رێگەكانی دیكە ئەوەیە لەسەر پشت پاڵكەویت، پەنجەكانت بە توندی بگوشیت و بیكەیتە ژێر قاچەكانت، پاشان پشوبدە، فشار مەكە و هەناسەی قوڵ هەڵبمژە.

3. هەوڵمەدە بخەویت، كاتێك دەتەوێت بخەویت مێشك دەست دەكات بە بیركردنەوە، لەبری ئەوە چاوەكانت بە كراوەیی بهێڵەرەوە، بەمشێوەیە مێشكت بیری نەرێنی ناكاتەوە و هێندەی دەزانیت دەخەویت.

4. كتێب بخوێنەرەوە، بەمشێوەیە ئەو كاتەی بەخەبەریت كاتەكەت بەهەدەر ناڕوات و سود دەبینیت، وە خەوت لێدەكەوێت.