خەندان لایف
هەندێك كەس رەنگە وابیر بكەنەوە هۆكاری چرچبون و داكەوتنی پێڵوی چاو پیرییە، بەڵام لە راستیدا دەكرێت جگە لە پیری چەند هۆكارێك دیكەی هەبێت و ئاماژە بێت بۆ نەخۆشی و پێویستی بەچارەسەر بێت.
ماڵپەڕی healthline چوار هۆكاری داكەوتنی پێڵوی چاوی بڵاوكردوەتەوە.
1. هەوكردنی چاو
كاتێك چاو توشی هەوكردن دەبێت پێڵوەكەی دادەكەوێت و دەئاوسێت، دەكرێت بە بەكارهێنانی "مەرحەم" یان پەستانێكی سارد لەسەر چاو چاكبێتەوە.
2. لوی مێشك
ئەگەر لەگەڵ داكەوتنی پێڵوی چاودا هەستتكرد سەرئێشە، سەرگێژخواردن و كێشەی بینینت بۆ دروستبو، دەكرێت نیشانەبێت بۆ لوی مێشك.
3. كێشەی ماسولكەكان
كاتێك ماسولكەكان توانای جوڵەیان لەدەستدەدەن بە پێی تێپەڕینی كات و هۆكاری جیاواز، لە پێڵوی چاودا دەردەكەوێت.
4. كێشە لە دەمارەكان
كاتێك كێشە دەمارەكان رودەدات، كاریگەری لەسەر پێڵوی چاو دروستدەكات.