پێنج باشترین خۆراك بۆ چارەسەری كەمی ئاسن

03:10 - 10/05/2022

8562جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

كەمیی ئاسنی خوێن كاتێك رودەدات كە خرۆكە سورەكانی خوین لە جەستەدا كەمدەكەن، ئەمەش وادەكات بڕێكی كەمتر ئۆكسجین بچێتە ناو خوێنەوە، چونكە خرۆكە سورەكان بەرپرسن لە گواستنەوەی ئۆكسجین بۆ ئەندامەكانی لەش.

بە چەند خۆراكێك كە ماڵپەری onlymyhealth بڵاویكردوەتەوە دەتوانیت چارەسەری كەمخوێنی بكەیت.

1. مۆز
رۆژانە خواردنی دو مۆز یارمەتی چارەسەركردنی كەمیی ئاسن دەدات، چونكە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C، فۆلیك ئەسید، پۆتاسیۆم و ئاسن.

2. سپێناغ
سەرچاوەیەكی زۆر باشی ئاسنن، دەتوانیت رۆژانە بیكەیت بە بەشێك لە سیستمی خۆراكیت.

3. خورما و مێوژ
دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C و ئاسن، جگە لەوەش سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەكەن.

4. پرتەقاڵ و شلیك
بێگومان بۆ بەدەستهێنانی ئاسن و سود وەرگرتن لەو ئاسنەی لە ڕێگەی خۆراكەوە بەدەستی دەهێنیت پێویستت بە ڤیتامین C هەیە، باشترین سەرچاوەش بۆ ئەمە پرتەقاڵ، شلیك و میوە مزرەكانە.

5. كونجی
بەتایبەتی كونجی رەش، سودێكی زۆری هەیە بۆ ئەو كەسانەی ئەم گرفتەیان هەیە، دەتوانیت مشتێك كونجی بكەیتە ناو پەرداخێك ئاو و بۆ شەو و رۆژێك جێی بهێڵیت، پاشان شەوان و بەیانیان بیخۆیتەوە.