ئەو چەند وانەیەی هەمو دایك و باوكێك دەبێت فێری كوڕەكەی بكات

02:42 - 09/05/2022

7135جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

شێوازی گەورەكردنی منداڵ بە پێی تەمەن و رەگەز دەگۆڕێت، هەر یەكێكیان پێویستە بە پێی شێوازی خۆیان مامەڵە و رەفتاریان لەگەڵ بكەیت، چەند وانەیەك هەیە پێویستە هەمو دایك و باوكێك فێری كوڕەكەیان بكەن، ئەمەش لە داهاتو سودیان پێدەگەیەنێت.

1. ژیان بەو شێوەیە ئاسان نییە كە لە منداڵیدا لێی تێگەیشتون، ژیان زۆركات دڵڕەقانە مامەڵە دەكات، پێویستە هێندە بەهێزبن كە بتوانن بەرگەی بگرن.

2. داننان بە هەڵەكان بە واتای ئەوە نایەت كە كەسایەتییەكی لاوازیان هەیە، بەڵكو لوتكەی بەهێزیان نیشان دەدات.

3. ئەو خانمانەی لە ماڵەكەدا لەگەڵیدا دەژین بۆ ئەوە نین كە خزمەتی ئەو بكەن، بەڵكو هەر تاكێك ئەركی خۆیەتی كە خزمەتی خۆی بكات، فێربونی خواردن ئامادەكردن، پاكڕاگرتنی ژورەكەی و جلەكانی لەسەر ئەویش ئەركە.

4. مافی ئەوەیە هەیە هەستەكانی (دڵخۆشی، نیگەرانی یان بێتاقەتی) دەرببڕێت و نەیشارێتەوە، چونكە ئەویش لە كۆتاییدا مرۆڤە.

5. هەمیشە با وشەكانی سەر زمانی جوان بن و بیركردنەوەكانی جوانتر بن.

6. هەمیشە ئەوە بڵێت و ئەوە بكات كە ڕاستە، تەنانەت ئەگەر هەموانیش لە دژی بوەستنەوە.

7. پیاوان ئەو واتایە نایەن كە بەردەوام توڕە، نەترساو، نەبەزێنراو، بەدەسەڵات و بەهێز دەربكەون، بەڵكو بەو واتایە دێن كە بەرپرسیار دەربكەون بەرامبەر هەر دۆخێك كە روبەڕویان دەبێتەوە.