وێنەیەكی شێف بوراك نیگەرانی هەوادارەكانی لێدەكەوێتەوە

02:00 - 09/05/2022

10011جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

بوراك ئۆزدەمیر، كە ناسراوە بە شێف بوراك وێنەیەكی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردەوە كە لە نەخۆشخانەیە و ئەمەش نیگەرانی هەوادارەكانی لێكەوتەوە.

بوراك-ی تەمەن 27 ساڵ، لە كۆتا وێنەیدا كە بڵاویكردوەتەوە، لە نەخۆشخانەیە و جلی نەشتەرگەری پۆشیوە، لەگەڵ ئەوانەشدا كێشی جەستەی لەدەستداوە.

لەگەڵ ئەوەی دڵنیایی بە هەوادارەكانی داوە كە "هەمو شتێك باشە"، بەڵام دەنگدانەوەیەكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و هەوادارەكانی لە كۆمێنتدا هیوای زو چاكبونەوەی بۆ دەخوازن.


بوراك لە ساڵی 1995 لەدایكبوی توركیایە، خاوەنی رێستۆرانتی "Hatay Medeniyetler Sofrası"ـیە، كە سێ لقی هەیە لە تەقسیم، ئاكسەرای و ئیتلەر لە توركیا، هەروەها دو لقی دیكەی هەیە لە دوبەی و تاجیكستان.