پێش ئەوەی قژت كورت بكەیتەوە ئەم رێنماییانە جێبەجێ بكە

12:22 - 09/05/2022

7791جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

بەپێی توێژینەوەیەك %80ی خانمان پاش كورتكردنەوەی قژیان پەشیمان دەبنەوە و بیری ستایلە كۆنەكەیان دەكەن،  رەنگە ئەمەش بۆ جاری داهاتو وایان لێبكات بە زەحمەتتر بیر لە بڕینی قژیان بكەنەوە لە ترسی ئەوەی پەشیمان ببنەوە.

بۆئەوەی پەشیمان نەبیتەوە، پێش بڕینی قژت ئەم رێنماییانە جێبەجێ بكە.

1. بزانە كە چیت دەوێت، ئەگەر بتەوێت تەنها كۆتایی قژت ببڕیت جیایە لەوەی قژت بدەیتە دەستی ئەو كەسەی قژت دەبڕێت، بەباشی تێیبگەیەنەوە لەوەی چیت دەوێت و چ ستایلێكت دەوێت.

2. پاش بڕینی قژت رەنگە لە ئارایشتگاكە خۆتت بەدڵ بێت، كاتێك دەگەڕێیتە ماڵەوە و پاش چەند رۆژێك ستایلەكە دەبینیت رەنگە پەشیمان بیتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەیە كە گرنگ بە قژت نادەیت، پێویستە گرنگی بەردەوامی پێبدەیت.

3. قژت مەبڕە تا ئەو كاتەی خۆت دەتەوێت گۆڕانكاری بكەیت و قژت ببریت، هەرگیز لەبەر كەسانی دیكە و دوبارەكردنەوەی ستایلەكانیان ئەو بڕیارە مەدە.

4. بە وریایی ئەو كەسە هەڵبژێرە كە قژتی لادەبڕیت، پێویستە شارەزایی تەواوی هەبێت و بتوانێت ئەو ستایلەی دەتەوێت لەگەڵ شێوەی روخسارت بیگونجێنێت.